نوچەنێت
دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ (یەکشەممە، ١٩-٨-٢٠١٨) ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسندکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و ناوەکان لەکاتێکدان، لایەنەکانی عێراق لەگفتوگۆدان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی و پێکهێنانی کابینەی داهاتوو.
ئەیاس سامووک، گوتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند “دادگای فیدراڵی دوایین لیستی ناوی پەرلەمانتارانی لەدوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان، کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رەوانەکراوە پەسندکردووە”.
گوتەبێژی دادگای فیدراڵی دەڵێت “دادگا وردبینیشی بۆ ئەو ناوانە کرد، کە لە کۆمیسیۆنەوە بۆی هاتووە، بەپێی نووسراوێكی ١٧ی ئەو مانگە، دوای وردبینی لەبارەی ناوەکان و تانەی سەر هەندێک لە ناوەکان، دادگا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاریدا بە پەسندکردنی ناوی پەرلەمانتاران و بڕیارەکان بەکۆی دەنگی ئەندامان دراوە”.