نوچەنێت: تایبەت
بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، لە موسڵ تەقینەوەیە روویداوە و بەهۆیەوە کوژراوێک و سێ بریندار هەیە. دەشڵێت “حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان توانای کۆنتڕۆڵکردنی شارەکەیان نییە”.
گروپە چەکارەکانی داعش لە موسڵ دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی لە لایەن هێزە جیاوازەکانەوە بەتایبەت حەشدی شەعبی، بەڵام هەر بەردەوامن لە چالاکی و خۆیان رێکدەخەنەوە. شارەزایان پێیانوایە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان، بێ توانایی و تایفەگەری هێزە عێراقیەکان و نەبوونی خزمەتگوزارییە لەو ناوچانە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ لەبارەی دۆخی ئەمنی موسڵ رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩-٨-٢٠١٨ لە کاتژمێر ١٠، ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو بە حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا کوژراوێک و بریندار بوونی سێ چەکداری حەشدی شەعبی لێکەوتەوە.
سەعید مەمۆزینی دەشڵێت “هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی توانای کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەیان نییە و بەردەوام کردەوەی تیرۆرستی لەو شارە روودەدات، وەک کوشتن، رفاندن، باج وەرگرتن و دەیان کری لەو شێوەیە.