وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە بڵاوکراوەیەکدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی و دەڵێت “گەشت بۆ عیراق مەکەن”.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەهۆی “تیرۆر و ململانێی چەکداری، هاوڵاتییانی ئەمریکی لە عیراق لە ژێر مەترسی توندووتیژی و رفاندندان. ژمارەیەکی زۆری گروپی تیرۆرستی و یاخیبوو  عێراق کە هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاووڵاتیان”.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا”ئەو میلیشیایانەی دژی ئەمەریکا و کۆمپانیا رۆژئاواییەکان کاردەکەن، بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەلامەتی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە عێراق”. بەغداشەوە”.

هاوکات هۆشداری لە بەزاندنی سنوری سوریا دەدات”نابێت هاووڵاتیانی ئەمریکی لەڕێگای عێراقەوە بچنە ناو سووریاوە بۆ بەشداریکردن لە پێکدادانە چەکدارییەکانی ئەو وڵاتەدا، چونکە ژیانیان دەکەوێتە مەترسی وەکو،  دەستگیرکردن، دەرکردن، رفاندن، برینداربوون و مردن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com