نوچەنێت-ینت نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە بەرنامەیدایە کۆنسوڵخانەی خۆی لە شاری حەیفای ئیسرائیل دابخات.
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم وڵاتە سەرەتای مانگی سێبتەمبەر، ئەم بڕیارە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە هۆکارەکانی بڕیاری داخستنی کۆنسوڵخانەی خۆی لە شاری حەیفا، کە بە سێهەمین شاری گەورەی ئیسرائیل هەژمار دەکرێت، زانیاری زیاتری نەخستۆتەڕوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە هەفتەی رابردووش ئەمریکا رایگەیاند، کە کۆنسوڵخانەی خۆ لە شاری ئەبوجای پایتەختی نیجریا بە شێوەی کاتی دادەخات.