نوچەنێت-معا
ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی معا، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە میسر ئاشکرای دەکات، کە پێدەچێ ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، کە بە نێوەندگیری میسر گەیشتۆتە ئەنجام، هەفتەی داهاتوو و دوای جەژنی قوربان رابگەیێندرێ.
سەرچاوە ئەمنیەکە ئاشکراشی دەکات، کە رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و تەل ئەبیب، لە قۆناغەکانی کۆتایی خۆیدایە.
لە کاتێکدا سەرچاوەکانی ئیسرائیل و میسر، باس لە ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکەن، سەرچاوەکان لە فەلەستین و کەرتی غەززە، هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەم بارەوە رەتدەکەنەوە.