نوچەنێت-تاس
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، بۆ ئەنجام دانی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەم وڵاتە.
بڕیارە پوتین و مێرکل لە بارەی قەیرانی سوریا و ئۆکرانیا گفتوگۆ بکەن.
پێشتریش ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاندبوو، کە پوتین لە میانی سەردانەکەی بۆ بەرلین، کەیسی ئێران دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ و لە گەڵ مێرکل تاوتوێی دەکەن.
پوتین هەروەها لەم سەردانەی بۆ ئەڵمانیا، بڕتارە لە بارەی گەمارۆکانی ئەمریکا و پڕۆژەی نێودەوڵەتی نۆرد ستریم، لە گەڵ راوێژکاری ئەم وڵاتە گفتوگۆ بکات.