نوچەنێت: ئاژانسەکان
سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) لە وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دا رایگه‌یاند “بەوان دەڵێین یارییهکەتانمان بینیوە و پێتان دەڵێین ئەوە ئەرز و ئەوە گەز”.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆكی ئاكپارتی لە میانی شەشەمین كۆنگره‌ی ئاسایی پارتەکەی کە لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی “دەزانین کە ئەگەر باوەڕ هەبێت، ئەوا تواناش دەبێت. گەلەکەمان تا ئەمڕۆ گەلێک ناپاکی و تەڵەکەی لەڕێگەی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه پووچەڵکردووەتەوە. کەسانێک گوایە بە ئابووریی، سزا، دراو، سو‌و و هەڵاوسان هەڕەشە لە ئێمە دەکەن. بەوان دەڵێین گەمەکەتانمان بینیوە و پێتان دەڵێین ئەوە ئەرز و ئەوە گەز”.
سه‌رۆكی ئاكپارتی گوتی “چۆكمان بۆ ئه‌وانه دانه‌داوه، كه به قۆرغكردنی سه‌روه‌ت و سامانی جیهان، سیسته‌می خۆشگوزه‌رانیان بۆخۆیان داناوه. چۆكمان بۆ ئه‌وانه دانه‌داوه و چۆکیش داناده‌ین كه به‌قسه خۆیان وه‌ك هاوبه‌شی ستراتیژیمان نیشان ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ر ههنگاونانێكیان هه‌وڵده‌ده‌ن ئێمه بكه‌نه ئامانجی ستراتیژی”.
ئەردۆغان دەڵێت “جارێكی دیكه ده‌یڵێینه‌وه سه‌ركه‌وتوونابن و گه‌لی ئێمه‌تان پێ لێكدانابڕێندرێت، بانگی مزگه‌وته‌كانی ئێمه‌تان پێ بێده‌نگ ناكرێت، ئاڵای ئێمه‌تان پێ ناهێندرێته خواره‌وه، ده‌وڵه‌تی ئێمه‌تان پێ ناڕووخێندرێت. گه‌شه‌سه‌ندنی توركیاتان پێ راناگیرێت و پێتان ناكرێت ببنه كۆسپ له به‌رده‌م ئامانجه‌كانی توركیا. چونكه ئێمه توركیاین، گه‌لی توركین، موسڵمانین و ده‌نگی هاوبه‌ش و ویژدانی مرۆڤایه‌تین”.