سەرۆکی چین سەردانی کۆریای باکور دەکات

0

نوچەنێت-راشاتودەی

سەرۆککۆماری چین بە مەبەستی بەشداریکردن لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا، بۆ یەکەمین جار سەردانی پیۆنگ یانگ دەکات.

شی جین پینگ، سەرۆکی چین، مانگی داهاتوو لە سەر بانگهێشتی فەرمی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، سەردانی پیۆنگ یانگ دەکات و بەشداری رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا دەبێت.

لە دوای گەیشتنی بە دەسەڵات لە ساڵی ٢٠١٢، ئەمە بە یەکەمین سەردانی سەرۆکی چین بۆ کۆریای باکور هەژمار دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین، تاکوو ئێستا لەم بارەیەوە روونکردەوەی نەداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com