ئەمریکا سزای سوریا دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی پاکێجی یارمەتی ٢٣٠ ملیۆن دۆلار بە سوریا هەڵوەشاندۆتەوە و چیدی یارمەتی سوریا ناکات.

هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختیش دەکاتەوە، بڕیاری راگرتنی ئەم یارمەتیانە بە سوریا بە مانای پابەندنەبوونی واشنتۆن بە بەڵێنەکانی سەبارەت بە شەڕی سوریا نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە: واشنتۆن بە هاوکاری هاوپەیمانانی خۆی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیکردنی پرۆژەی ئاوەدانکردەوەی سوریا کۆکردۆتەوە، هەر بۆیە ئەمریکا ئەولەوییەتی دیکەی هەیە.

بە گوتەی نائۆرت، واشنتۆن تاکوو ئێستا لە رووی سەربازی و داراییەوە تێچوویەکی زۆری بۆ سوریا داوە و لەمەوبەدا هاوپەیمانانی واشنتۆن، ئامادەی ئەم جۆرە هاوکاریانەن.

خانمی نائۆرت روونی نەکردۆتەوە، کە ئەم پاکێجە یارمەتیە، کە تایبەت بە سوریا بووە، ئێستا لە کوێ و بە چ مەبەستێک خەرج دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com