دوا هەڵوێستی ترەمپ لەبارەی تورکیاوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند، ماوەیەکی زۆرە تورکیا بووەتە کێشە و وەک دۆست مامەڵەی نەکردووە. دەشڵێت “ئەوان ناتوانن خەڵکی ئێمە بگرن”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا کە بە پەیامنێرانی راگەیاندووە “ماوەیەکی زۆرە تورکیا بووەتە کێشە. ئەوان وەک هاوڕێ رەفتاریان نەکردووە و دەبینین کە چی روودەدات.
 ترەمپ دەشڵێت “ئەوان قەشەیەکی کریستیانی باشی ئێمەیان لایە و پیاوێکی باشە، ئەوان ئەم تۆمەتە ساختەیەیان بۆ درووستکردووە، کە ئەو سیخوڕە؛ بەڵام سیخوڕ نییە. ئێستا ئەو دادگایی دەکرێت، ئەگەر بتوانیت پێی بڵێن دادگایی. ئەوان دەبوایە زۆر لەمەو پێش ئەویان بگەڕاندایەتەوە”. 

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە “بە بۆچوونی من تورکیا زۆر زۆر بە خراپی رەفتاریکردووە، بۆیە ئێمە دوایەمینیمان نەبینیوە. ئێمە هەر وا دانانیشین. ئەوان ناتوانن خەڵکی ئێمە بگرن، بۆیە دەبینن، کە چی روودەدات”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com