هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی بۆردوومانکردنی شنگال

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بۆردوومانکردنی شنگال لەلایەن تورکیاوە سەرکۆنە دەکات و بە نایاسایی ناوی دەهێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئێوارەی چوارشەممە ١٥-٨-٢٠١٨، فڕۆکەکانی تورکیا گەلی شلۆی رۆژئاوای چیای شنگالیان بۆردوومانکرد. خاڵ عەلی، فەرماندەی پێشووی یەبەشە و بەرپرسی کەتائیبی لالشی سەر بە حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “بەهۆی بۆردوومانەکەوە زەکی شنگالی، فەرماندەی گشتی پەکەکە لە شنگال و چوار شەڕڤانی یەبەشەش شەهیدبوون”.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە تورکیا دەکات، هێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە، بەتایبەتی لە باشیک چونکە پێیوایە “ئەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات بۆ بۆردوومانی شنگال بەتایبەتی ئەوەی، کە دوای رۆژێک لە سەردانەکەی عەبادی بۆ تورکیا ئەنجامدرا، رەتدەکاتە و رایگەیاند “هیچ هاوئاهەنگییەک لە نێوان عێراق و تورکیا لەبارەی بۆردوومانی ناوچەکە نەبووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com