دوایین هەڵوێستی ترەمپ لەسەر تورکیا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تورکیا نەیسەلماندووە، کە دۆستێکی باش دەبێت و کەسێکی بێتاوانی دەستگیرکردووە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ئەمریکا سزادانی هەردوو وەزیری ناوخۆ و دادی تورکیا بووە، ئەوەش بەهۆی رۆڵیان لە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەندرو برونسندا. هەروەها زیاترکردنی باجی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی تورکیا بووە و دوو هەنگاوەکەش کاریگەرییان لە سەر ئابووری تورکیا هەبووە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی کێشەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا رایگەیاند “تورکیا نەیسەلماندووە، کە دۆستێکی باش دەبێت بۆ ئەمریکا، قەشەیەکی بێتاوانی مەسیحیان دەستگیرکردووە، تورکیا بەدەستگیرکردنی ئەم قەشەیە کارێکی خراپی کردووە، بۆیەش واشنتۆن سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە”.

ترەمپ دەڵێت “لە وەزیر منوچن بپرسن، ئەوان نەیانسەلماندووە، کە دۆستێکی باش دەبن و قەشەیەکی مەزنی مەسیحیان دەستگیرکردووە، ئەو کەسێکی زۆر بێ تاوانە. دەمەوێت بزانم، ئەمە پەیوەندی بە قەشەکەوە نییە، بەڵام شتێکە، کە من پێموایە زۆر خراپە، کە ئەوان دەستگیریانکردووە”.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ستیڤ منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی حکومەتی ئەمریکادا رایگەیاند، ئەمریکا سزای بە سەر هەندێک لە وەزیرانی حکومەتی تورکیادا سەپاندووە. گوتیشی “واشنتۆن پلانی ئەوەی هەیە سزای زیاتر بە سەر تورکیادا بسەپێنێت، ئەگەر حکومەتی ئەو وڵاتە زوو پیاوە ئایینییە ئەمریکییەکە ئازاد نەکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com