هەڵوێستی ماکرۆن لە سەر دۆخی تورکیا

0

نوچەنێت-دەیلی سەباح

سەرۆکی فەرەنسا لە میانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، جەخت لە سەر سەقامگیری ئابوری تورکیا دەکاتەوە.

ئیمانۆئێل ماکرۆن و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکانی فەرەنسا و تورکیا، رۆژی پێنجشەممە ١٦ی ئاگۆست گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆ تەلەفۆنیەی ماکرۆن و ئەردۆغان، قەیرانی ئابوری تورکیا بووە. ماکرۆن لەم پەیوەندیەدا جەختی لە سەر باری سەقامگیری ئابوری و دارایی تورکیا کردۆتەوە.

بڕیاری گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا، ئابوری ئەم وڵاتەی لە گەڵ دۆخێکی چاوەڕوانکراو و قەیراناوی بەرەوڕوو کردۆتەوە، لە بەرامبەردا ئەنقەرە پێناسەی گۆمرگی قورسی بە سەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی ئەمریکا سەپاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com