نوچەنێت
پارتی یەکێکه لە حزبە گەورە و کاریگەرەکانی باشووری کوردستان، کە لە ماوەی ٧٢ ساڵ تەمەنی خۆیدا، گەلێک هەوراز و نشێوی بینیوە و زۆر شەهید و قوربانی لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکان و سەربەخۆیی کوردستاندا داوە و خاوەن پێگە و قورسایی تایبەتە و لەوەتەی هەیە حزبی یەکەمی باشووری کوردستانە.
ئەمڕۆش له رێوڕه‌سمی ٧٢ـه‌مین ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو حزبە، گوتارێکی پێشکەش کرد و داوای یەکرێزی لە لایەنە کوردستانییەکان کرد.
٧٢ ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی ١٦-٨-١٩٤٨، پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمی دامەزرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی ١٩٤٦ لە مھاباد لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی، ھمزە عەبدوڵا، میرحاج ئەحمەد، نووری ئەحمەد، مستەفا خوشناو، محەمەد مەحموود قودسی، خیروڵا عەبدولکەریم، عیزەت عبدولعەزیز، پەیرەو و پرۆگروامی بۆ دانرا.
لە ١٦/٨/١٩٤٦ لە بەغدا بە ئامادەبوونی ٧٠ ئەندام کۆنگرەی یەکەم بەسترا و لە کۆنگرەی یەکەم پەیڕەو پرۆگرام پەسەند کرا و ناوی بووە بە پارتی دیموکراتی کورد.
مەلا مستەفا بارزانی، وەک سەرۆک و شێخ لەتیف و کاکە زیاد بوون بە جێگری یەکەم و دووەم و ڕۆژنامەی (رزگاری)ش دەورێکی کاریگەری لە بڵاوکردنەوەی ئایدلوژیای پارتیدا بینی، لە بواری سیاسەتی نێودەولەتیش خەریکی رێکخستنی پەیوەندی بوون لەگەڵ بلوکی ڕۆژهەڵات و لە ھەمان کاتدا پەیوەندییەکی پتەويان لەگەڵ ھەیئەتی دامەزرێنەر لە مەھاباددا ھەبووە و پەیوەندی لەگەڵ پارتەکانی عێراقی و عەرەبی دەکرا و لە ھەمان کاتدا لەگەڵ حزبی شیوعی پەیوەندی ھەبوو، رووخانی کۆماری کوردستان ترسێکی سلبی لەسەر کوردستانی باشوور دروستکردبوو. بارزانی لە ١٣/٥/١٩٤٧ كاروانه‌كه‌ى بەرەو سۆڤیەت وەرێ خست و لە ١٨/٦/١٩٤٧ گەیشتە سۆڤیەت. شێخ ئەحەمەد گەڕایەوە کوردستان، چوار ئه‌فسه‌رى كورديشى لەگەڵدا بوون، به‌ڵام له ١٩/٩/١٩٤٧ هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره‌كه شەھید کران.
کۆنگرەی دووەم لە ئازاری ١٩٥١ لە بەغدا بەسترا، سی ئەندام بەشدارییان تێدا کرد.
کۆنگرەی سێیەم لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە کەرکوک بە ئامادەبوونی، ٣٥ بۆ ٤٠ ئەندام بەسترا.
کۆنگرەی چوارەم لە سەرەتای مانگی ١٠ نیسانی ١٩٥٩ لە بەغدا بەسترا.
کۆنگرەی چوارەم لە ساڵی ١٩٥٩ لە بەغدا بە ئامادەبوونی (١٣٠) ئەندام بەسترا.
کۆنگرەی پێنجەم سەرەتای ئایاری ١٩٦٠ بە ئامادەبوونی ١٤٨ ئەندام بەسترا.
کۆنگرەی شەشەم لە سەرەتای مانگی تەموزی ١٩٦٤ لە قەڵادزێ بەسترا.
کۆنگرەی حەوتەم لە ١٥/١١/١٩٦٦ لە گەڵالە بە ئامادەبوونی ٣٧٠ ئەندام کۆنگرەكه بەسترا.
کۆنگرەی ھەشتەم، ئەم کۆنگرەیە لە ١ی تەمموز ١٩٧٠ بە ئامادەبوونی ٤٨٨ ئەندام بەسترا.
کۆنگرەی نویەم لە ناوەراستی مانگی ٥/١٩٧٩ لە گوندی شاوانە لە ناوچەی شنوی کوردستانی رۆژھەلات بەسترا.
کۆنگرەی دەیەم، لە ٢/١٢/١٩٨٩ ئه‌م کۆنگرەيه لە گوندی ھاشم ئاوە ( ھێشماوە ) ناوچەی مەرگەوەرە بە ئامادەبوونی ٣٣٢ ئەندام بەسترا.
کۆنگرەی یانزەیەم ٣/٣/١٩٩٢ بەسترا.
کۆنگرەی دوانزدە لە ١٤/١٠/١٩٩٩ لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان (هەولێر) بەسترا.
کۆنگرەی سێزدە ئەم کۆنگرەیە ١١تا ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ بوو، کە نزیکەی ١٥٠٠ ئەندامی پارتی تیایدا بەشدار بوون.
لە دوایین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا مەسعود بارزانی، وەک سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی-یش، وەک جێگری سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراون.
دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵێك بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان
بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا ڕایگەیاند، پارتی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له دوای جه‌نگی يه‌كه‌مى جیهانی، نه‌یهێشت گه‌لی كورد بێ ئومێد بێت، تا له ساڵی ١٩٦١ و به سه‌ركردایه‌تی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵه‌كانی، شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولیان به‌رپا كرد.
له باره‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولیش روونیكرده‌وه، ته‌واوی جووڵانه‌وه و شۆڕشه‌كان له ژێر یه‌ك ئاڵا و یه‌ك سه‌ركرده كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به خه‌بات كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە شۆڕشه‌كه هیچ كاتێك په‌نای نهبردووهتهبهر هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی دوژمنان و له ژێر رێنمایی بارزانی نه‌مر لهسهرپهیامێك به‌رده‌وام بووه، كه شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ڕه له‌گه‌ڵ رژێمێكی سته‌مكار و شه‌ڕی دوو نه‌ته‌وه نییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵێك بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان هه‌بوو.
بارزانی ڕاشیگەیاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك به خۆیدا بچێته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵداته‌وه، پارتیش ده‌ستی هاوكاری و برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كات، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌و كاتانه‌وه به‌ده‌ستهاتوون كه به یه‌كه‌وه بوونه.
هه‌رگیز خۆناچه‌مێنین
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستا و دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن، هیوای خواست لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه بن و گوتی: “ئه‌وه پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستیاره”.
له باره‌ی ره‌وشی ناوخۆش رایگه‌یاند، هه‌موان گله‌ییان هه‌یه و ده‌بێت چاكسازی بكرێت و هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژرێت و ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بكرێت و حكومه‌تێكی به‌هێز به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك چاكسازی بكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، باشتره بیر له هه‌ڵبژاردنێكی باش بكرێته‌وه، هه‌رچی میكانیزمه بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت و وه‌كو پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندا نیین”.
بارزانی سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه كوردستانیشی كرد و رایگه‌یاند، له رۆژانێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا داستانی گه‌وره‌یان تۆمار كرد و چه‌ندان فیرقه و هێزیان تێك‌شكاند و گوتیشی “جارێكی دیكه ده‌ڵێین هه‌رگیز خۆناچه‌مێنین”.
دوای چەسپاندنی قارەمانێتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر (داعش) ئازادکردنی تەواوی خاکی نیشتمان، پرسی سەربەخۆیی گەیشتە لووتکە و بۆیە لەلایەن سەرکردایەتی هاوبەشی هەرێمەوە بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی درا.
سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە ٢٥-٩-٢٠١٧، لە بەهۆی پاڵپشتی حزبی یەکەمی کوردستان، (پ.د.ک) و شەخسی بارزانی، توانرا بە نزیکەی ٩٣٪ دەنگی بەڵێ بۆ جیابوونەوە، پرۆسەکە سەرکەوت، بەڵام رووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کارکردن بە ئەنجامی ریفراندۆم سڕکرا، بەڵام وەک بەڵگەیەکی مێژوویی گرنگ دەمێنێتەوە.
یەکیتی نیشتمانی کوردستان وەک هاوپەیمانی پارتی لە دەسەڵاتداری چەند ساڵی رابردوو دەناسرێتەوە، بەڵام بە هۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، پەیوەندییەکانیان سارد و سڕی تێکەوت بەهۆی رێککەوتنی گروپێکی ناو یەکێتی لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ داگیرکردنی کەرکوک. هەروەها بەهۆی ئەو رووداوەوە دوژمنانی کورد چاوەڕوانی شەڕئ ناوخۆیان دەکرد لە نێوان پارتی و یەکێتی، بەڵام پارتی زوو د‌رکی بەمە کرد و بە بەرپەرچدانەوەی ئەو هەوڵەی دوژمنانی کورد، توانیان کورد لە باشور لەو قۆناغە سەختە رزگار بکەن و لە ئێستا پەیوەندییەکەیان گەیشتووەتە ئاستی هاوپەیمانییەکی بەهێز.
بۆیە یەکێتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەم حزبە کرد و تێدا رایانگەیاند: خۆشحاڵین، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، به‌بۆنه‌ی (٧٢) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێبكه‌ین.
كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌تا هه‌نوكه‌ش، به‌ری خه‌باتی هاوبه‌شمانن
(٧٢) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌هه‌لومه‌رجی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ باشتر رێكخستن و رابه‌رایه‌تیكردنی لایه‌نه سیاسیيه‌كانی كوردایه‌تی، له‌سایه‌ی كۆماره بهكۆرپهیی روخێندراوهكهی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، دامه‌زراو له‌و قۆناغه‌داو، له‌مێژووی نوێی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌تا شۆڕشی ئهیلوول، پارتی رۆڵێكی مێژوویی گێڕا. له‌دوای خیانه‌تنامه‌ی جهزائیرو به‌رپابوونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێشدا، سه‌ره‌ڕای دژواری شۆڕشه‌كه و دۆخه‌كه، دیسان، پارتی رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو.
له‌دوای دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه، په‌یوه‌ندی یهكێتیو پارتی، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی تری كوردستانی، گوێزرایه‌وه بۆ قۆناغی به‌رپرسیارێتی رزگاری‌و دیموكراسی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش. سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی راپهڕینو ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و پهرلهمانو حكومه‌تی هه‌رێم بوو. پاشان، گه‌وهه‌ری ئه‌م په‌یوه‌ندییه، گه‌یه‌ندرایه ستراتیژی روخاندنی سه‌دام و ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كان دوای ئه‌وه، له‌پێشه‌وه‌دا، ده‌سته‌به‌ركردنی فیدراڵى له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا.
كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌تا هه‌نوكه‌ش، به‌ری خه‌باتی هاوبه‌شمانن. دیاره هێشتا مێژوو ئه‌ركی گه‌وره‌ی خستۆته ئه‌ستۆمان..
یه‌كێتی، ئه‌م بۆنه پیرۆزه‌تان به هه‌ل ده‌زانێ. جه‌خت بكاته‌وه كه‌وا: به ئه‌زمون وه‌رگرتن، له‌ته‌واوی ئه‌زمونه‌كانمان، ئاماده‌ی درێژه‌پێدانی خه‌باتی هاوبه‌شین لهعێراقو كوردستان‌و ناوچه‌كه‌شدا. به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی، هه‌ردوولامان، ماف‌و ئه‌ركه‌كانمان بزانین‌و هاوسه‌نگی دابینكردنی مافه‌كان‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بهێنینه‌دی.
ئه‌مجاره، به‌كرده‌وه عێراق، پابه‌ندی ده‌ستوور و پشكی ڕاسته‌قینه‌ی كورد
هێشتا رێی خه‌باتمان دورودرێژه. هێشتا رێڕه‌وی هاوبه‌شمان پڕ له كهندو كۆسپه. بۆیه ئه‌ركمانه، یه‌كڕیزیی ماڵی كوردستان ببوژێنینه‌وه‌و حكومه‌تی كوردستان كاراتر بكه‌ینه‌وه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌پێشه‌وه‌دا، گۆڕانكاری له‌سیسته‌می حوكمڕانی‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی. بۆ ئه‌وه‌ی به‌م یهكڕیزییهو بهحكومهتێكی به‌هێزو به‌دڵنیایی سیاسیه‌وه، به‌شداری كاریگه‌ر لهپێكهوهنانی حكومه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق بكه‌ین‌و ئه‌مجاره، به‌كرده‌وه حكومه‌تی عێراق، پابه‌ندی ده‌ستورو پشكی راسته‌قینه‌ی كورد بێ، له‌پێشه‌وه‌دا، مافی ئابووری‌و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌و رێسای نوێی نهوتو گاز‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (١٤٠).