نوچەنێت-ریانۆڤێستی
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەمریکا بە هەوڵدان بۆ تێکدانی باری ئارامی و سەقامگیری ناوخۆی ئێڕان تێکدەدات و دەشڵێت، لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی ئێران بە نادروست و نەگونجاو دەزانین.
ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، هەروەها لێدوانەکانی باڵێۆزی ئەمریکا لە بەریتانیا، سەبارەی بە داهاتووی رێککەوتنی ئەتۆمی بە نامەنتقی وەسف دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هەروەها دەڵێت: باڵیۆزی ئەمریکا پێی وایە واشنتۆن و لەندەن بە وردی چاودێری رەفتاری ئێران دەکەن، لە کاتێکدایە ئەم بانگەشەیە بێ بنەمایە.
زاخارڤا دەشڵێت، پێمان وایە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی لە بارەی ئێران هەڵەیە. تاران هیچ کات بە شێوەیەک نەجووڵاوەتەوە، کە ببێتە هۆی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە. راستیەکەی ئەوەیە، کە ئەمریکا چالاکانە هەوڵ دەدات بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی گەمارۆکان، کە لە خۆیدا نایاسایین، گوشار بخاتە سەر تاران و ئەم وڵاتە لە ناوخۆوە نائەمن بکات.