پەمپیۆ و دی میستۆرا کۆبوونەوە

0

نوچەنێت: رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی ئەم وڵاتە دیدار و گفتوگۆیان ئەنجام دا.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستێفان دی میستۆرا، نێڕدەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، سەبارەت بە قەیرانی سوریا کۆبوونەوە و لە بارەی پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکاری دەستوری نوێ ئەم وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەم دیدارە لە سەر داوا و بانگهێشتی فەرمی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، پەمپیۆ و دی میستۆرا جەختیان لە سەر هاتنەوە ئارای قەیران لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com