نوچەنێت-رۆیتەرز
میری قەتەر پێشنیاری کردووە بۆ بەهێزکردنی باری دارایی تورکیا، ١٥ ملیار دۆلار لەم وڵاتە وەبەرهێنان بکات.
پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن دوای ئەوەی، کە ئاڵٶزییەکی بێ وێنەی بەخۆوە بینیوە، بۆتە هۆکارێک بۆ دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و خراپ بوونی باری ئابووری ئەم وڵاتە.
میری قەتەر لە دیدار لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێنی دانی ئەم یارمەتیەی بە ئەنقەرە داوە.
باڵیۆزی قەتەر لە ئەنقەرە، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی تورکیای گوتووە، وڵاتەکەی لە پشتیوانی لە برایانی تورک بەردەوام و چالاکە.
ئەمیری قەتەریش لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: ئێمە بەرەدوام لە گەڵ تورکیا و برایانمان لەم وڵاتەین، کە ئەوانیش لە گەڵ قەتەر بوونە.
بەرپرسێکی دەوڵەتی تورکیا، بە ئاژانسی هەواڵی قەتەری گوتووە، ئەم یارمەتییەی قەتەر، بڕیارە بە رێگەی بانکەکان و بازاڕی تورکیا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کەنالی بلۆمبێرگ لەم بارەوە رایگەیاندووە: دوای ئەوەی میری قەتەر، پێشنیاری ئەم پاکێجەی کردووە، بەهای لیرەی تورکی ٦% بەرز بۆتەوە.