وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئێڕان هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بە وردی چاودێری ئەو راپۆرتانە دەکات، کە سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ و دەستگیرکردنی سەرەڕۆیانەی چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە ئێران بڵاو دەبنەوە.

هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە دیاریکراوی ئاماژەی بە ناوی نەسرین ستوودە داوە و جەخت دەکاتەوە، نیگەرانی ناوبراون.

بە پێی راپۆرتێک لە لە سەر پێگەی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاو بۆتەوە، خانمی نائۆرت دەڵێت “ئێـمە بە وردی چاودێری ئەو راپۆرتانە دەکەین، کە سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کەسانی سەر بە کەمینەکانی ئێرانی بڵاو دەبنەوە”.

نائۆرت رژێمی ئێران بە دەستگیرکردنی نایاسایی و سەرەڕۆیانەی چالاکانی مەدەنی و چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ، تۆمەتبار دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com