لە ئێران پرۆژە یاسایەک لەبارەی تەمەنی هاوسەرگیری ئامادە دەکرێت

0

نوچەنێت-مهر

ئەندامێکی فراکسیۆنی ژنان لە پەرلەمانی ئێڕان دەڵێت، لە چوارچێوەی پرۆژەیاسای “منداڵ هاوسەری” لانی کەمی تەمەنی پێکهێنانی ژیانی هاوسەری لە ١٣ ساڵەوە دەکرێت بە ١٦ ساڵ.

تەبیبە سیاوەشی، بە ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی گوتووە: گەڵاڵەیەک لە ژێڕ ناوی “منداڵ هاوسەری” لە لایەن فراکسیۆنی ژنانەوە ئامادە کراوە و لەم گەڵالەیەدا تەمەنی لانی کەمی تەمەنی هاوسەرگیری بۆ کچان ١٦ ساڵی دیاری کراوە.

سەبارەت بە وردەکاری ئەم گەلاڵەیە، سیاوەشی دەڵێت، لە ئێستادا لانی کەمی تەمەنی هاوسەرگیری بۆ کچان ١٣ ساڵە و کچانی خوار تەمەنی ١٣ ساڵ تەنها بە بڕێاری دادگا بۆیان هەیە ژیانی هاوبەشی پێکبێنن، بەڵام بە پێی ئەم گەڵاڵەیە کچانی تەمەن ١٣ بۆ ١٦ ساڵ تەنها لە سەر بڕیاری دادگا بۆیان هەیە هاوسەرگیری بکەن.

ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی ژنان لە پەرلەمانی ئێران جەختیش دەکاتەوە، کە بە پێی گەڵاڵەکە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ کچانی خوار تەمەنی ١٣ ساڵ قەدەغە دەکرێت.

ئەم گەڵاڵەیە لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا لە پەرلەمانی ئێران گفتوگۆی لە سەر دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com