جەعفەر حامیدی: ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە مەیدان نین

0

نوجەنێت: تایبەت

کەسایەتیەکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئێران ئۆپۆزسیۆن بە مانای واقیعی و بە کردەوە لە مەیدان دا نییە. دەشڵێت “کوردی رۆژھەڵات ئەمجارەش بۆ خۆ ئیدارەکردنی کوردستان، ئامادەیە و تێدەکۆشێ”.

لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی سپاندنی سزای ئابووری و سەرهەڵدانی خۆپیشاندان، حزب و لایەنی سیاسی و کەسایەتییە سیاسییەکانیش بە خۆ کەوتوون تاکوو زۆرترین کاریگەرییان هەبێ بۆ قوڵکردنەوەی ئەو قەیرانەی، کە ئێران تێکەوتوو. بەڵام ئۆپۆسیۆنی ئێرانی لاواز و کوردیش یەکگرتوو نین. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر حامیدی، کەسایەتی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبارەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییەوە رایگەیاند: ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە شێوەی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکان ئەوە دەردەکەوێ، کە لە ئێران دا ئۆپۆزیسیۆن بە مانای واقیعی بە کردەوە لە مەیدان دا نییە. ئەو قسە و قسەڵۆکانە، کە بەناوی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەکرێ، «سخن در تبعید»ن (قسەی دوور لە وڵات)و ھیچی دیکە.

جەعفەر حامیدی دەڵێت، سەرم سووڕ دەمێنێ، حیزبی کوردی بۆ ئەوەندە باسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و گرتنی کۆبوونەوە و داڕشتنی پلان و پلاتفۆڕم لە گەڵیان دەکا؟ کێن ئەوانە؟ لە کوێ خۆیان نیشانداوە؟ چ بەرنامەیەکی نەتەوەیی، ئاڵتێرناتیڤی و ئابووری روونیان خستۆتە بەردەم خۆپێشاندەرانی ئێرانی و بەکام دروشمەوە دەناسرێن؟ بۆچی ئێمە لە کوردستانەوە تا شوێنەکانی«تبعید» یان لە ئەوروپا و ئەمەریکا، بەرەسپیریان دەچین؟ تاکەی دەستھەڵدەگرین لە خۆبەکەم گرتنمان؟
دەشڵێت “بەڵام لەو جێگەی دەگەڕێتەوە سەر خەڵکی کورد و کوردستانی، ئەوە روونە، کە داوای خەڵک نەتەوەییە و وەک پێشتر لە مێژووی سەردەمیش دا کوردستان نیشانیداوە؛ لە گەڵ ھەر پاشەکشەیەکی دەسەڵاتی داگیرکەری ئیرانی؛ کورد تێدەکۆشێ بۆخۆی خۆی ئیدارە بکا”.

ئەو کەسایەتییە سیاسییە ئاماژە بەوە دەکات، کە سەردەمی کۆماری کوردستان و رووخانی رێژیمی پاشایەتی لە ساڵی ١٩٧٩ دا، باشترین بەڵگەن بۆ ئەوە بڵێین کوردی رۆژھەڵات ئەم جارەش بۆ خۆ ئیدارەکردنی کوردستان ئامادەیە و تێدەکۆشێ.

حامیدی ئەوەشی خستەڕوو و گوتی “ھەرچەند بە پێی ئاگاداری ئێمە، ئۆپۆزسیۆن چەند وردە پلان و بەرنامەڕێژییەکی بۆ داھاتوو ھەیە، بەڵام مخابن، ئەو ئۆپۆزسیۆنە بێ توانایە لەوە، کە بەرنامەکانی بەرۆژ بکا و بیخاتە بەرچاوی کۆمەڵانی بەرینی خەڵکی کوردستان؛ ئەوەش کەمایەسییەکی زۆر گەورەیە.

لەبارەی داواکاری خەڵک لە ئۆپۆسیۆن حامیدی گوتی “ئۆپۆزسیۆن دەبێ گوێڕایەڵی بۆ داواکانی خەڵک ببێ؛ هەروەها داوای خەڵک یەکگرتنەوەی باڵەکانی حیزبەکان و پێکھێنانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و داڕشتنی گەڵاڵەی ئیدارەی پاش رووخانی رێژیمە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com