راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و روسیا کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-شینهۆوا

بە پێی رێککەوتنی پێشوەختەی کۆبوونەوەی هێلسینکی، راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و روسیا دیدار و گفتوگۆ ئەنجام دەدەن.

سارا سەندەرز، گوتەبێکی کۆشكی سپی لەم بارەیەوە دەڵێت: جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو لە سویس لە گەڵ هاوتا روسیەکەی کۆدەبێتەوە.

ئەم دیدارە، دوابەدوای رێککەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا رێکخراوە.

بە گوێڕەی لێدوانی سەندەرز، بۆڵتۆن هەروەها بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا و ئیسرائیل کۆبێتەوە.

دیدار و گفتوگۆی راستەوخۆی راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و روسیا لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێ، کە لە رۆژانی رابردوودا، واشنتۆن گوشار و گەمارۆکانی بۆ سەر مۆسکۆ توندتر کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com