نوچەنێت-راشاتودەی
سەرۆکانی روسیا و کۆریای باکور کۆدەبنەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا بە ناردنی پەیامێک بۆ پیۆنگ یانگ، ئامادەیی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ئەم وڵاتەی بۆ دیداری راستەوخۆ لە گەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور خستۆتەڕوو.
ئەم پەیامەی کرملین بە بۆنەی رۆژی نەتەوەیی کۆریای باکور، ئاراستەی پیۆنگ یانگ کراوە.
کۆریای باکور، بە یەکێک لە هاوپەیمانانی چین و روسیا هەژمار دەکرێت و لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، لە گەڵ ئەمریکا کەوتۆتە دانوستانەوە.