نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەگۆست، لە لێدوانێکدا گوتی، گەمارۆ دەخەنە سەر کڕین و هاوردەکردنی بەرهەمە ئەلەکترۆنیەکانی ئەمریکا ئەمریکا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە درێژە لێدوانە هەڕەشەئامێز و توندەکانی بۆ سەر ئەمریکا، باس لە بایکۆتکردنی بەرهەمە ئەلەکترۆنیەکانی ئەمریکا دەکات.
ئەردۆغان رۆژانی رابردووش ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردووە، کە دەیهەوێ پڕۆژەی کودەتا و خستنی دەوڵەتی تورکیا بگەیێنێتە ئەنجام.
ئەردٶغان گوتیشی، ئەمریکا نەیتوانی بە رێگەی کودەتاوە بگاتە ئەنجامی دڵخوازی خۆی، ئێتسا بە رێگەی گوشاری ئابوری و چەکی گەمارۆکانی سیاسەتەکانی خۆی پەیڕەو دەکات.