نوچەنێت-قطرە
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەراوردێکدا ژمارەی چەکدارانی داعش و پاشماوەکانی ئەم گروپە لە عێراق و سوریا ئاشكرا دەکات.
بە پێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ٢٠ بۆ ٣٠ هەزار ئەندام و چەکداری داعش لە سوریا و عێراق بوونیان هەیە.
لیژنەی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەیدا جەخت دەکاتەوە، سێ بۆ چوار هەزار ئەندامی داعش لە لیبیا چالاکن.
لیژنەی گەمارۆکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، کە هەر شەش مانگ جارێک راپۆرتێک لەبارەی داعشەوە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەم رێکخراوە دەکات، لە دوایین راپۆرتی خۆیدا هۆشداری لەبارەی گەڕانەوەی ئەم تیرۆریستانە بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی دەدا.