نوچەنێت-مهر
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ (سێشەممە ١٤ی ئەگۆست) سەردانی ئەنقەرە دەکات.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێڕای شاندێکی باڵا سەردانی تورکیا دەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
تاوتوێکردنی رێکارەکانی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی دوو وڵات و کۆمەڵێك پرسی هاوبەش و پەیوەندیدار بە دوو لایەن، تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم سەردانە دەبێت.
لە میانی ئەم سەردانەی بۆ ئەنقەرە، عەبادی هەروەها پرسی وەبەرهێنان و کارەبا و ئاو دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.
پێشتر ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە سەردانی عەبادی بۆ تورکیا کردبوو.