رێککەوتنێکی ئەمریکا لەگەڵ ئەنقەرە هەڵدەوەشێنێتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا

پەیوەندیەکانی ئەمریکا و تورکیا، گەیشتۆتە نزمترین ئاستی خۆی و لە گەڵ دابەزینی بەهای لیرەی تورکی، ئەنقەرە لە گەڵ کۆمەڵێک کێشەی جددی بەرەوڕوو بۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە نیۆیۆرک تایمز، سەبارەت بە تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا، پێشبینی ئەوە دەکات، کە واشنتۆن و ئەنقەرە وەک دوو ئەندام و هاوپەیمان لە رێکخراوی ناتۆ، پەیوەندی و هاوکاریە سەربازیەکانیان رابگرن.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، بە ئاماژەدان بە بوونی هێزی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی ئینجەلیکی تورکیا، ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لە گەڵ ئاڵۆزتربوونی پەیوەندیەکانی ئەم دوو وڵاتە، ئەگەری داخستنی ئەم بنکە سەربازییە بە رووی سوپای ئەمریکادا هەیە.

ئەردۆغان هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووە، کە بە دوای هاوپەیمان و شەریکی نوێ دەگەرێت و لەم بارەوە ئاماژەی بە وڵاتی روسیا کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com