نوچەنێت: ئاژانسەکان
ترەمپ بودجەی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی داهاتوو پەسەندكرد كە گەورەترین بودجەی بەرگرییە لە مێژووی ئەمریكادا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە بودجەی بەرگریی ئەمریكا بۆ ساڵی داهاتوو، پشتیوانی دارایی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستانی تێدایە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بودجەی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ پەسەندكرد، كە بڕەكەی ٧١٦ ملیار دۆلارە.
ئیمزاكردنی كۆنووسی بودجەكە، لە بنكەی سەربازی فۆرت درام لە نیویۆرك بەڕێوەچوو. بڕەكەشی بەڕێژەی لەسەدا سێ زیاترە لە بودجەی بەرگریی ئەمریكا بۆ ساڵی ٢٠١٨. بەوەش دەبێت بە گەورەترین بودجەی بەرگری لە مێژووی ئەمریكادا.