نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکدا دەڵێت، هیچ جۆرە سەپاندنێک قبووڵ ناکەین و واشنتۆن دڵنیا بێت بە رێگەی گەمارۆکانی سەر تورکیا، هیچ دەستکەوتێکی نابێت.
مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رۆژی دووشەممە ١٣ی ئەگۆست، لە دەیەمین کۆبوونەوەی باڵیۆزەکانی تورکیا، گوتی: سەرباری شەڕی دەروونی و گوشارەکان، تورکیا ئێشتاش بە یەکێک لە باشترین وڵاتان بۆ وەبەرهێنان هەژمار دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی “چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا هەیە، کە پابەندی پەیوەندی دۆستانە و هاوپەیمانێتیمان لە ناتۆ بێت”.
چاوش ئۆغڵۆ جەختیشی کردەوە، کە واشنتۆن دەبێ تێبگات بە رێگەی چەکی گەمارۆکان و گوشارەکانی سەر تورکیا، هیچ دەستکەوتێکی نابێت.