نوچەنێت-جەزیرە
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی جەزیرەی قەتەر دەڵێت، پێشنیاری ئەمریکا بۆ گفتوگۆ و دانوستان وێڕای هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە، تەنها بانگەشەیە و واشنتۆن دەبێ سەرەتا گەمارۆکانی سەر ئێران رابگرێت.
زەریف هەروەها دەڵێت: ئێران هیچ کات سیاسەتەکانی خۆی لە ناوچەکە بە هۆی گەمارۆکان یان گوشارەکانی ئەمریکاوە ناگۆڕێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیش دەکاتەوە، ئێران هیچ کات ئامادەیە نییە لە سەر بەرنامەی موشەکی خۆی دانوستان بکات، چونکە موشەکەکانی ئێمە بە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک هەژمار ناکرێت.
زەریف بە ئاماژەدان بە شەڕی ئابوری لە دژی ئێران و تورکیا، دەشڵێت “تاران بە تەواوی لە گەڵ ئەنقەرە دەمێنێتەوە”.
لەبارەی پێکهێنانی ناتۆی عەرەبی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە جەزیرەی گوتووە “پێکهێنانی بەرەیەکی عەرەبی، سیاسەتێکی بێ کەڵک و وەهمی ئەمریکایە”.