نوچەنێت-جیرۆزالیم پۆست
وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ئەگۆست، سەردانی ئەنقەرە دەکات. ئامانج لەم سەردانە ئامادەکارییە بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی تایبەت بە قەیرانی سوریا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، لە میانی سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ تورکیا، پرسی ئەنجامدانی دانیشتنێکی چوار قۆڵی لە بارەی سوریا تاوتوێ دەکات، بڕیارە سەرانی روسیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و تورکیا تیایدا بەشدار بن.
هەر لەم پەیوەندیەدا، وەزارەتی دەرەوەی روسیا جەختی کردۆتەوە دانیشتنە چوار قۆڵیەکە بەم زووانە لە تورکیا بەرێوەدەچێت.