هاوپەیمانی نەسر مەرجەکانی خۆی ئاشکرا کرد

0

نوچەنێت

ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، مەرجەکانی خۆی بۆ لێکتێگەیشتن لە دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و بەرنامەی حکومەتی داھاتووی عێراق دەخاتەڕوو.

لەوبارەوە خالید ئەلعوبەیدی، سەرکردە لە بەیاننامەیەکدا مەرجەکانی ھاوپەیمانێتی نەسر بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و حکومەتی داھاتووی عێراق خستەڕوو و دەڵێت، کە ئەوان چەند رۆژێکە چەند شاندێکیان پێکھێناوە بۆ پێشوازیکردن و سەردانکردنی قەوارە سەرکەوتووەکان بۆ گفتوگۆکردن و رێککەوتن لەسەر میکانیزمە گونجاوکان بۆ پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی کە دەستنیشانکردنی بەرنامەی حکومەتی داھاتووش لەخۆدەگرێت. 

خالید ئەلعوبەیدی ئاماژەشی کردووە، بەوەی ھاوپەیمانێتی نەسر بەردەوامدەبێت لە کرانەوە بەڕووی ھەموو کوتلە سیاسییەکاندا، و لەچەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ سەرجەم ھاوپەیمانێتییە براوەکاندا کۆدەبنەوە.

ئەلعوبەیدی جەختیشیکردووەتەوە، کە مەرجەکانی ئەوان بریتین لەوەی کوتلە سسیاسییەکان تا چەند بڕوایان بە ڕەتکردنەوەی پشکپشکێنە و توانایان لەسەر دانانی یاسا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ئابوورییەکان لەنێوانیشیاندا دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم عێراقییەکان.

 خالید ئەلعوبەیدی ئاماژەشیکردووە بەوەی پرۆژەی ئەوان بریتییە لە دروستکردنی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی بەھێز و بەشداریکردن لە دروستکردنی چەند ھێزێکی ئەمنی بەھێز و پیشەیی، و خۆئامادەکردن بۆ شەڕی دژی گەندەڵی  و ڕاوەدونانی گەندەڵکاران، و باوەڕھێنان بە دروستکردنی حکومەتێکی یەکگرتوو کە پشت بە پشکپشکێنە نەبەستێت و لەتوانایدابێت ھیوا بۆ عێراقییەکان و پرۆسەی سیاسی بگەڕێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com