نوچەنێت-دەیلی ستار
راپۆرتەکان باس لە ئامادەکاری ئەمریکا بۆ هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەن.
پێگەی دەیلی ستار، لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی گواستوویەتەوە: ئەمریکا پلانی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران ئامادە کردووە. ئەم پلانە بریتیە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ١٠ هەزار ئامانجی ستراتیژی لە سەرتاسەری ئێران.
ئەم پلانە سەربازیە، کە پێشتر لە زانکۆی لەندەن ئامادە کراوە، لە لایەن بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ناوچە، لەوانەی ناوگانی پێنجەی سوپای ئەم وڵاتە لە بەحرێن دەخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێرەی دەیلی ستار، ئەم هێرشە، وەک زەبرێکی کوشندە لە پەیکەری ئێران دەدرێت.