لیرەی تورکی جاریکی تر بەهاکەی دابەزی

0

نوچەنێت

رۆژی یەکشەممە لە دوای داخستنی بۆرسە لە تورکیا ئەم نرخە گەیشتە ٧.٢٢ لیرە. تاوەکو دێت گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا زیاتر دەبن و لەم نێوەندەدا دۆلار و یۆرۆ بەردەوام ژمارەی پێوانەیی لە بەرانبەر لیرە تۆماردەکەن. 

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەم چەند رۆژەدا بەرپەرچی تووندی ئەمریکای دایەوە و داوای لە گەلی تورکیا کرد ئاڵتوون و دراوە بیانییەکانیان بگۆڕن بۆ لیرەی تورکی. پێشتریش گوتبووی، کە “ئەوان دۆلار و یۆرۆیان هەیە، ئێمەش خودامان هەیە”.

سەر لەبەیانی رۆژی یەکشەممە، هەر دۆلارێک بەرانبەر ٦.٤ لیرەی تورکی بوو، بەڵام دوای داخستنی بۆرسە و لە ئێوارەی هەمان رۆژدا بەهای دۆلارێک گەیشتە ٧.٢٢ لیرە.

بەگویرەی میدیای تورکیا، نرخی دۆلارێک بەرانبەر ٧.٢٢ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەم دابەزینەی بەهای لیرەیە لەکاتێکدایە، کە ئەمریکا لە سەروبەندی زیادکردنی باجە لەسەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی تورکیا.

لەکاتێکدا بەهای دۆلارێک ٧ لیرەی تێپەڕاندووە، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا ئاماژە بە بوونی پلانی ئەکشن دەکات و دەڵێ بڕیاری گرنگ لەمبارەیەوە دەردەکەن.

بەهۆی گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە واشنتۆن، لیرەی تورکی تا دێت زیاتر دادەبەزێت و ژمارەی پێوانەیی ١٧ ساڵەی لە لەدەستدانی بەها تۆمارکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com