نوچەنێت
نوێنه‌رى خامنەیی له عێراق، به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر عه‌بادی و ڕایگه‌یاند هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران نابه‌رپرسانه‌یه و له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه كه‌سێكى ڕووخاوه.
دوای ئەوەی هه‌فته‌ى ڕابردوو، سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستى پێكرد. عه‌بادى له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاشکرای کرد، كه عێراق ناچاره پابه‌ندى سزا ئه‌مریكییه‌كانى سه‌ر ئێران بێت، گوتیشی “له‌گه‌ڵ سزاكاندا هاوسۆز نین، چونكه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بین به‌جێبه‌جێ كردنی”.
موجتهپا حوسێنى، نوێنه‌رى عه‌لى خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران له عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند “حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ده‌روونى ڕووخاوه و ههڵوێستهكهشى سه‌باره‌ت به سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران، نابه‌رپرسانه‌یه”.