ئەمریکا هاوپەیمانییەکی نوێ دژ بە ئێران پێکدێنێ

0

نوچەنێت-تەلەگراف

باڵیۆزی ئەمریکا لە لەندەن جەخت لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی نوێ لە دژی ئێران دەکاتەوە و دەشڵێت “ئەگەر واشنتۆن و لەندەن ئەم بەرە پێکبێنن، گوشارەکانی سەر ئێران زیاتر دەبێت”.

باڵیۆزی ئەمریکا لە لەندەن دەشڵێت: داوایان لە بەریتانیا کردووە توانای دیپلۆماسی و کاریگەری خۆی بە کار بهێنی و لە پێکهێنانی بەرەیەکی نوێ لە دژی ئێران هاوکاری واشنتۆن بکات.

رۆبێرت ڤوت جانسۆن، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەریتانیا، لە گفتوگۆ لە گەڵ رۆژنامەی تەلەگراف ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە رژێمی ئێران سەرمایە و سامانی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری تیرۆرستی لە دەرەوەی سنوورەکانی بەکار دێنێ.

ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا، نائارامی و خۆپیشاندانەکانی ئێران دەگەڕێنێتەوە بۆ بێکاری و هەڵواسان لەم ولاتە و دەشڵێت، زۆریەک لە ئێرانیەکان دەربازبوونی خۆیان لەم دۆخە بە دژوار دەزانن.

بە گوتەی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەریتانیا، خەڵکی ئێران شیاوی باشترینەکانن، ئەوان پێویستیان بە حکومەتێک هەیە، کە یارمەتی بە باشتر بوونی دۆخی ژیانیان بکات، نەک هەوڵی لەناوبردنیان بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com