ژمارەیەک حاجی ئێرانی بە ماددەی هۆشبەرەوە گیران

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

بەڕێوەبەری پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئێران رایدەگەیەنێت، حاجیانی ئێرانی دەیانویست لەگەڵ خۆیان ماددەی هۆشبەر بۆ سعودییەی ببەن، لە فڕۆکەخانەکان دەستی بەسەردا گیراوە.

حەسەن میهری، بەڕێوەبەری پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئێران بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا ٥١ هەزار حاجی لە فڕۆکەخانەکانی ئێرانەوە بەرەو سعودیە بەڕێکراون، تاوەکو ئێستاش نزیکەی دوو کیلۆگرام لە جۆرەکانی ماددەهۆشبەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە، کە لەلایەن هەندێ لە حاجیانەوە دەیانویست بۆ سعودیەی ببەن و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە حاجیان رێگەی گەشتەکەیان پێنەدراوە. 

بەڕێوەبەری پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ئەو حاجیانەی ماددەی هۆشبەریان پێ بووە، رێگەی چوونەدەرەوەیان لێ قەدەغەکراوە، بەداخەوە هەندێکیان گەشتی مەدینەیان لەکیس چووە و ئەگەریش بڕیار بێت رێگە بە گەشتەکەیان بدرێت، راستەوخۆ دەنێردرێنە جەددە و لەوێشەوە بۆ مەککە، دوای بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی حەج بەخێرایی دەگەڕێندرێنەوە و دۆسییەکانیان تاوتوێی دەکرێت.

میهری ئاماژەی بەوەدا، کە نزیکەی ٣٠ هەزار حاجی دیکە ماون بۆ حەج بنێردرێن، داوای لە حاجیان کرد، بەهێچ شێوەیەک دەرمان و کاڵا قەدەغەکراوەکان لەگەڵ خۆیان نەبەن، چونکە لە قۆناغی یەکەم پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئێران رێگەیان پێ نادات و دواتریش پۆلیسی سعودیە زۆر بەتووندی بەرەوڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە ماددەی هۆشبەر ببەنە ئەو وڵاتەوە هەرکەس ماددەی هۆشبەری پێوە بگیرێت، دەستگیردەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com