نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە سەردانی شاندی دانوستانکاری تاڵیبان بۆ ئۆزبەکستان دەکەن.
بە گوێڕەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، شاندێکی دیپلۆماسی و فەرمی تاڵیبان، هەفتەی رابردوو سەردانی ئۆزبەکستانی کردووە.
شاندی دانوستانکاری تاڵیبان، لەم سەردانە فەرمیەی خۆی، کە پێنج رۆژی خایاندووە، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆزبەکستان و هەروەها نێردەی تایبەتی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری ئەفغانستان کۆبۆتەوە.
گوتەبێژی تاڵیبان لەم بارەوە دەڵێت: ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان و هەروەها هێڵەکانی گواستنەوەی وزە بووە.
ئەم سەردانە و هەواڵی دیداری نوێنەری تاڵیبان لە گەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، چانسی سەرکەوتنی پرۆسەی گفتوگۆکان لە نێوان تاڵیبان و دەوڵەتی کابۆلی زیاتر کردووە.
پێدەچێ تاڵیبان بە شێوەی کاتیش بووبێ بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، هێرشەکانی بۆ سەر هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان رابگرێت.