ئێران موشەکێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

0

نوچەنێت-فۆکس نیوز

بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، ئێران ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار موشەکێکی بالستی تاقی کردۆتەوە.

بو گوێرەی فۆکس نیوز، بەرپرسێکی ئەمریکا ئاشكرای دەکات، ئێران موشەکێکی بالستی کورت هاوێژی لە جۆری فەتح-١١٠، لە نزیک گەرووی هۆرموز تاقیکردۆتەوە.

بە گوێڕەی راپۆرتەکەی فۆکس نیوز، لە ماوەی ئەمساڵدا یەکەمین جارە، کە ئێران موشەکێکی بالستی تاقیکردۆتەوە.

بە گوتەی دوو بەرپرسی ئەمریکا، تاقیکردنەوەی ئەم موشەکە بالستییە بەشێک بووە لە مانۆڕی دەریایی ئێران، کە هەفتەی رابردوو لە گەرووی هۆرموز ئەنجامی داوە.

بە گوێڕەی راپۆرتەکەی فۆکس نیوز، مانۆڕە سەربازیەکانی ئێرانی نیگەرانی پێنتاگۆنی بەدواوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com