ئەردۆغان هۆشداری دەداتە ترەمپ

0

نوچەنێت-نیۆیۆرک تایمز

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هۆشداری دایە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاند، بڕیاری تاک لایەنەی ئەمریکا لە دژی تورکیا، زیانی گەیاندۆتە بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن و هانی ئەنقەرە دەدات، بیر لە هاوپەیمانی نوێ بکاتەوە.

لە گوتارێکدا، کە ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئەگۆست لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاو بۆتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، هۆشداری داوەتە واشنتۆن، کە نابێ پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئەنقەرە بخاتە مەترسییەوە.

بە گوتەی ئەردۆغان، لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم سیاسەتانەی واشنتۆن، ئەنقەرە  بیر لە گرێدانی هاوپەیمانی و دۆزینەوەی دۆستی نوێ دەکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، لە پەیامێکی تویتەریدا گوتوویەتی، کە پەیوەندیەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە، هیچ کات بەم رادەیە ئاڵۆز نەبووە.

بە گوتەی ترەمپ، دوو وڵات لە چەند دەیەی رابردوودا هاوپەیمانی ستراتیژی بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com