نوچەنێت-تاس
وەزیری دەرەوەی روسیا، باس لە ئەگەری دیدار و گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئەم وڵاتە لە گەل حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران دەکات.
بو گوێرەی لێدوانی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، ڤلادیمیر پوتین و حەسەن روحانی، بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتەی کەناری دەریای خەزەر، لە کازاخستان کۆببنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە، بڕیارە سبەی یەکشەممە ١٢ی ئەگۆست بەڕێوەبچێت.
سبەی بڕیارە پێنجەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی کەناری دەریای خەزەر لە بەندەری ئەکتائۆی کازاخستان بەڕێوەبچێت.