حوسییەکان داوای دانوستان دەکەن

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

مارتین گریفیتس، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن دەڵێت، عەبدولمالیک حوسی، رابەری رەوتی ئەنساروڵڵای داوای گفتوگۆ و دانوستان دەکات.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی گوتووە: حوسییەکانی یەمەن، کە خاوەندی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنن، داوای گفتوگۆ دەکەن و جەخت دەکەنەوە، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دانوستان، ئەمەش جێی دڵخۆشیە.

گریفیتس دەشڵێت، حوسییەکانی یەمەن دەبێ چەکەکانیان دابنێن، ئەمەش پێش مەرجی هەر جۆرە دانوستانێکە.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەش دەخاتەڕوو، کە هەوڵەکانی بە ئاراستەی نێوەندگیری و نیازپاکییە و قەیرانی یەمەن پێویستی بە چارسەری ئاشتیانەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com