ترەمپ و ماکرۆن لەبارەی ئێرانەوە گفتوگۆیان کرد

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

کۆشكی سپی رایگەیاندووە، هە یەک لە دۆناڵد ترەمپ و ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکانی ئەمریکا و فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆیان کردووە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەرێکدا نووسیویەتی: گفتوگۆیەکی باشم لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەنجام داوە؛ سەبارەت بە چەند پرسێکی جیاواز بە تایبەت لە بواری ئەمنی و بازرگانی گفتوگۆمان کرد.

بە گوێڕەی بەیانی کۆشکی سپی، سەرانی دوو وڵات سەبارەت بە چەند پرسێکی جیاواز راوێژ و گفتوگۆیان کردووە. رەوشی ئێران بابەتێکی سەرەکی ئەم گفتوگۆیانە بووە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە بەیانەکەی کۆشکی سپی هیچ ئاماژەیەک بە بابەتی بازرگانی نەکراوە.

ترەمپ و ماکرۆن، دوایین جار مانگی رابردوو لە برۆکسێل و لە میانی کۆبوونەوەی ناتۆ کۆبوونەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com