عەلی قەرەداغی لەسەر دابەزینی بەهای لیرە هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت

زانای ئیسلامی کورد و ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان، پێی وایە بە پشتیوانی خودا ئابووریی تورکیا بەهێزدەبێتەوە و بەهای دراوی ئەو وڵاتەش بەرز دەبێتەوە.

عەلی قەرەداغی، زانای ئیسلامی کورد و ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داوا دەکات ”بە عەقڵ“ سەیری دابەزینی لیرە تورکی بکرێت و بزانرێ کێن ئەو لایەنانەی دڵیان بەو دابەزینە خۆشە.

عەلی قەرەداغی، کە سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینی جیهانییە و بەردەوام بەرگریی لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، کە پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوانە، دەکات. پێی وایە تەنیا ئەمریکا، ئیسرائیل و ژمارەیەک دەوڵەتی عەرەبی، کە لە بازنەی ئەمریکا و زایۆنیزم دەسووڕێنەوە“، بە تێکچوونی ئابووری تورکیا و دابەزینی بەهای لیرە، خۆشحاڵن.

ئەو زانا ئیسلامییە دڵنیایی خۆی لە بەهێزبوونەوەی ئابووریی تورکیا و ”لەناوچوونی هیوا“ی ئەمریکا، ئیسرائیل و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بە رووخاندنی ئابووریی تورکیا نیشان داوە و رایگەیاندووە ”بە پشتیوانی خودا ئابووری تورکیا بەهێزتر دەبێتەوە“.

هەفتەی رابردوو بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 545 لیرەی تورکی بوو، بەڵام لە کۆتایی مامەڵەی فەرمیی دراوەکان (ئێوارەی رۆژی هەینی ١٠-٨-٢٠١٨)، بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ٦٨٠ لیرە.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەهۆی دروستبوونی کێشەیە لەنێوان ئەمریکا و تورکیا، کە زۆرتر بەهۆی قەشەیەکی ئەمریکییەوەیە.

کێشەکان زۆرتر بەهۆی دەستبەسەرکردنی قەشە ئەندرۆ برانسۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دروست بوون، کە حکوومەتی تورکیا بە سیخوڕیکردن بەسەر تورکیا و هاوکاریکردنی فەتحوڵڵا گیولەن، رێبەری بزووتنەوەی خزمەت، تۆمەتباری دەکات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی ناکۆکییەکانییەوە لەگەڵ تورکیا، بڕیاری لادانی بەخشینی تورکیای لە رسووماتە گومرگییەکان دابوو، بەمەش زیانێکی گەورەی دارایی بە کەلوپەلی هەناردەی تورکیا بۆ ئەمریکا دەگات، کە زیانەکە دەگاتە نزیکەی یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com