فڕۆکەیەکی ئیسرائیل خرایە خوارەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە سوریا خراوەتە خوارەوە و دەنگی تەقینەوەش بیستراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی روسی، شەوی هەینی ١٠-٨-٢٠١٨، فڕۆکەیەکی چاودێری سوپای ئیسرائیل، لە ئاسمانی لوبنانەوە چووتە ئاسمانی سوریا.

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی سەر بە رژێمی سوریا، بڵاوی کردووەتەوە، هێزی بەرگریی ئاسمانی سوری بە چەند موشەکێک فڕۆکەکەیان کردووەتە ئامانج و خستوویانەتە خوارەوە.

چەند شاهێدحاڵێک لە گوندەکانی ئەسەد، قودسیا، دیماس و جەدیدە یابوس لەسەر رێگای نێودەوڵەتی دیمەشق- بەیروت لە رۆژئاوای دیمەشق، بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە، دەنگی تەقینەوەی فڕۆکەکەیان بیستووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com