عەبادی لە بارەی سزاکانی سەر ئێران بڕیاری کۆتایی دا

0

نوچەنێت

نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئێمە ناچارین سزاکان جێبەجێبکەین و واز لە مامەڵەکردن بە دۆلار لەگەڵ ئێراندا بهێنین.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی عەبادی رایگەیاند “عێراق لە چوارچێوەی سزا سەپێندراوەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، ناچار دەبێت واز لە دۆلار بهێنێت لە مامەڵەکردنی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە”.

گوتەبێژی نووسینگەی عەبادی دەڵێت، سزاکان بە پلەی یەکەم کاریگەرییان لەسەر حەواڵەکردنە داراییەکان و مامەڵە بانکییەکان دەبێت، کە دۆلار بەکاردەهێنن، چونکە، بەگوتەی حەدیسی، هەردوولا لەسەر دوورکەوتنەوە لە دۆلار رێککەوتوون.

پێشبینی ئەوەش دەکات، دوورکەوتنەوە لە دۆلار، کاریگەری نەرێنی لەسەر مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق جێبهێڵێت، حەدیسی دەشڵێت “لەژێر سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، ئەستەمە بتوانرێت پارێزگاری لە ئاستی ئێستای بازرگانی نێوان عێراق  و ئێران بکرێت و بەمەبستی کەمکردنەوەی کاریگەری سزاکان، حکومەتی عێراق کار لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمێکی نوێ بۆ پاڵپشتیکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com