نوچەنێت
سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا دەڵێت، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا باشنین. گوتیشی، باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی تورکیا دوو هێندە زیاد دەکەین.
I have just authorized a doubling of Tariffs on Steel and Aluminum with respect to Turkey as their currency, the Turkish Lira, slides rapidly downward against our very strong Dollar! Aluminum will now be 20% and Steel 50%. Our relations with Turkey are not good at this time!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) August 10, 2018
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە کرد و رایگەیاند: “بڕیارمدا بە دووهێندە کردنی گومرکی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی پەیوەست بە تورکیا بەو پێیەی دراوەکەیان، لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاری زۆر بەهێزی ئێمە! ئەلەمنیۆم ئێستا دەبێتە 20% و ئاسنیش 50%. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەم کاتەدا باش نین.”
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە رۆژێکدا بەهای لیرەی تورکی سێجار داکشانی نوێی بەخۆیەوە بینی و پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد، رۆژی پێنجشەممە بەهای دۆلار 0.14% بەرامبەر لیرەی تورکیا بەرزبووەوە و بەیانی رۆژی هەینی بەهای لیرەی تورکیا دابەزی بۆ 6.23 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکا.