نوچەنێت-فاکس نیوز
گوتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن، کە سەر بە حوسییەکانی ژێر پشتیوانی ئێرانە، مەرجەکانی ئەم گروپە بۆ دانانی چەکەکانیان ئاشكرا دەکات.
محمد عبدالسلام، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا، رەخنەی لە مارتین گریفیتس، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن گرت.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەنساروڵڵای یەمەن، پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتە گەیشتۆتە بنبەست و نەخشەڕێگای مارتین گریفیتس لاوازە.
محمد عبدالسلام هەروەها دەڵێت: ئەنساروڵڵای یەمەن دەیهەوێ چەک دابنی، بەڵام نە لەژێر هەڕشە و مەترسی. ئێمە پێمان وایە، کە دەبێ نەخشەڕێگایەکی بەرفراوان و گشتگیر وەک بەدیل دیاری بکرێت و خشتەیەکی زەمەنی دیاریکراویشی هەبێت.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی حوسییەکانی یەمەن، دەبێ سەرۆککۆمارێکی نوێ دیاری بکرێت و قۆناغی ئینتقالی دەستپێبکات.