نوچەنێت
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت “سەرۆکوزیران نێچیرڤان بارزانی راست دەکات، وادەی هەڵبژاردن پرسێکی نێوخۆییە و سەرکردەکان و پەرلەمانی کوردستان دەتوانن بڕیاری لەبارەوە بدەن”.
برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشلە تویتێکدا رایگەیاند “سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی راست دەکات. ئێمە بەڕوونی گوتوومانە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان پرسێکی نێوخۆییە و دواجار پەیوەستە بە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانەکەیەوە، کە بارودۆخی ناوچەکە و عێراق لەبەرچاو بگرن”.
برێت مەکگۆرک دەشڵێت “دەنگۆ جیاوازەکان لەو بارەوە راست نین”.
رۆژی سێشەممە ٧-٨-٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئەو هەواڵانە راست نین، کە دەگوترێ برێت مەکگۆرک داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە”.
PM Barzani is correct! We made clear that timing of elections is an internal matter and ultimately up to leaders of the Kurdistan Region and its Parliament taking into account all of the circumstances in the Region and Iraq. Contrary rumors are untrue.https://t.co/dqIqxGbu0T
— Brett McGurk (@brett_mcgurk) August 8, 2018