نوچەنێت
سی ساڵ به‌سه‌ر شەڕی عێراق و ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێت. به‌ڵام دووکەڵی پاشماوه و شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و شەڕە له‌سه‌ر سنوری نێوان خاكی باشوور و رۆژهه‌ڵات، هێشتا ماوه و دەچێتە چاوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
٣١٠ هەزار سەربازی ئێرانی و عێراقی كوژراون
رۆژی چوارشەممە ٨-٨-٢٠١٨، سی ساڵی تەواو بەسەر كۆتایی هاتنی شەڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا تێدەپەڕێت، كە ئێران بە “شۆڕشی بەرگری پیرۆز” و عێراقیش بە “شەڕی قادسییەی سەدام” ناوی دەبرد. ئەو شەڕە، كە درێژترین جەنگی سەدەی ٢٠ بوو، بە هێرشی هێزە عێراقییەكان دەستی پێكرد و لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٠ـەوە تاوەكو هەشتەمین ڕۆژی مانگی ئابی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی ئەو جەنگەوە نزیكەی ١٦٠ هەزار سەربازی ئێرانی و هەروەها ١٥٠ هەزار سەربازی عێراق كوژران و سەدان هەزاری دیكەش برینداربوون و نزیكەی ١٥٠ هەزاریش لە هەردوولا بەدیلگیران و ژمارەیەكی زۆریش بێسەروشوێن بوون. دواتر بەنێوەندگیری نەتەوە یەكگرتووەكان كۆتاییهات.
مه‌ترسیدارترینیان جۆریان فارمارایه
له سه‌رده‌می شەڕدا حكومه‌تی به‌عس له‌نێوان هەشت بۆ دە ملیۆن مینی له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا چاند، بەوەش لە ٥١%ـی خاكی باشووری كوردستانی مینڕێژ كرد. رووبه‌ری ناوچه‌ی مینڕێژکراو ٧٧٧ ملیۆن مه‌تر دووجا بووە، ئێستا لە ٧٠%ی ئه‌و رێژه‌یه پاككراوه‌ته‌وه.
نزیكه‌ی ٣٥ جۆری مین له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا چێنراون، مه‌ترسیدارترینیان جۆری فارمارایه، کە له دووری ٥٠ مه‌تر دهتهقێتەوە و دەبێتە هۆی کوشتن و برینی سەخت. لە کوردستان ١٤ هەزار و ٥٠٠ کەس بوونەتە قوربانی ئه‌م دووژمنه شاراوه‌یه، لە ٨٠%ـی ئه‌و ژماره‌یه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستاندا به دوو شێواز مینه‌كان چێنراون. شێوازێكیان ئه‌ندازیارییه و ئه‌وی دیكه‌شیان هەڕه‌مه‌كی؛ به‌ڵام هه‌ردوو جۆرەکە گرفتی بۆ ئه‌و تیمانه دروستكردووه كه مینه‌كان هه‌ڵده‌گرنه‌وه، چونكه شێوازه ئهندازیارییهكهی له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشووی عێراقه‌وه ونکراون.
ئه‌و به‌شه‌ی، كه ده‌كه‌وێته سنووری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، تاوەکو ئێستا ئێران ئاماده‌یی هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌رنه‌بڕیووه بۆ ئەوەی كارئاسانی بكرێت بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان.
تائێستاش نزیکەی ٢٣٠ کیلۆمەتر دووجا ماوە پاکبکرێتەوە لە مین
دەزگای گشتی كاروباری مین یش لە رێگەی تیمەكانی و رێكخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتیيەكان بەردەوامە لە پاكسازیكردنی ئەو ناوچانە دووبارە پاكردنەوەو رادەست كردنەوەیان بە خاوەنەكانیان.
ناوی ئەو رێکخارە بیانیانەی کە لەهەرێم کار لەسەر پاککردنەوەی مین دەکەن:
