نوچەنێت: رایو فەردا
ئەمڕۆ په‌رله‌مانى ئێران، دوای گوێگرتن لە وەڵامەکانی وەزیری كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی بە دەنگی ١٢٩ پەرلەمانتار له پۆسته‌كه‌ى لادرا.
به‌هۆى سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكاوه، حکومەتی ئێران تووشى قه‌یرانى ئابوورى هاتووه، كه جگه له دابه‌زینی به‌هاى دراوه‌كه‌یان، ڕێژه‌یه‌كی زۆر بێكاریی بڵاو بووه‌ته‌وه.
بەگوێرەی هەواڵنێری ئیسنا، پەرلەمانتارەکان دوای کۆبوونەوەیەکی پڕ دەنگە دەنگ، لە کۆی ٢٤٣ پەرلەمانتار، ١٢٩ په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به لادانى عه‌لى ره‌بیعی له پۆستی وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دا له‌به‌رامبه‌ردا ١١١ په‌رله‌مانتار، کە دژی لادانی بوون.
رەبیعی ساڵی رابردووش، هەوڵی متمانە لێسەندنەوەی درا بەڵام بە جیاوازی یەک دەنگ توانی بمێنێتەوە وەک وەزیری کار.